Rawan Subhi Obaiullah
19 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2025
دھۆک - AA
لە شاری زاخۆ گەورەترین تەشی کوردی لە پردی دەلال دانرا کە درێژیەکەی شەش مەتر و نیوە و زیاتر لە ٦٠٠ مەتر وەریسی تیا بەکارھاتووە، وەکو ئامادەکاری بۆ بەرێوەچوونی سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" و جلوبەرگی کوردی لە زاخۆ.
فێستیڤاڵی جلوبەرگی کوردی "شەل و شەپک" ساڵانە لە شاری زاخۆ بەڕێوە دەچێت، ئامانج لێی بەکارھێنان و پۆشینی ئەو جلوبەرگەیە تاوەکو جارێکی دیکە بکرێتەوە کولتوور و بە کۆمەڵگە بناسرێنەوە.
شەل و شەپک کە جلێکی نەریتییە، ھەر لەسەرەتاوە دروستکردنەکەی لە زاخۆ بووە و مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
فێستیڤاڵەکە بریارە ئەمساڵ لە ٢٩ و ٣٠ى مانگی نیسان لە گۆرەپانی پردی دەلال بەرێوەبچێت.