Ankara
پێنجوێن – AA
بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و خەڵکی دەرەوەی قەزاکە، فێستیڤاڵی ڕۆژی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە کە لە کەشوهەوایەکی کوێستانیدا لە نێو سەوزایی بەهاردا بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی هونەری، ئەدەبی و فەرهەنگی بەڕێوەچوو، تیایدا چالاکی گۆرانی و هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری ئەنجامدرا.
ئەوەی دیمەنی فێستیڤاڵەکەی جوانتر کردبوو، بڵاوبوونەوەی ئەو خەڵکە بوو بە نێو کوێستانی ئەو ناوچەیەی فێستیڤاڵەکەی تێدا ئەنجامدرا و سازکردنی جۆرە سەیرانێک بوو کە هەر کۆمەڵە و خێزانێک لە بن دارێکدا کۆببوونەوە و، خواردنی دڵخوازی خۆیان دروست دەکرد و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.
سالانە ڕێکخستنی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە لەگەڵ ئەوەی کەشێکی خۆش و ئارام بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت، هاوکات دەبێتە نوێکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیيەکانیان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن