Rewa Mahmood Hasan
09 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2020
سلێمانی-AA
لە شاری سلێمانی له رێورهسمێكدا کە لە بینای رێکخراوە دیموکراتەکان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک رۆژنامەنووس، نووسەر و خوێنەران، بهڕێوهچوو کتێبێکی تایبەت بە ژیان لەسەردەمی کۆرۆنادا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن نووسەر، لەتیف حسێن-ەوە نوسراوه.
له رێورهسمهكهدا نووسەران، سینەماکاران، رۆژنامەنووسان و خوێنەران ئامادەبوون و بە واژووی نووسەرەوە، کتێبەکە خرایە بەر دیدی خوێنەرانی.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نوسەری کتێبی "ژیان لەسەردەمی کۆرۆنادا"، لەتیف حسێن ئاماژەی بەوەدا کە لە کتێبەکەدا باس لەمێژووی کۆرۆنا کراوە و سات بە ساتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە لە جیهان و ناوچەکە.
دوای ئهوه نووسەر لە کتێبەکەیدا هاتووهته سەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونهوهی کۆرۆنادا و باسی لە قۆناغی کەرەتنینكردنی هاووڵاتییان كردووه کە تێیدا چەندین کێشه و گرفتی خێزانی سەریانهەڵداوە لەو کاتەدا، ئهوهش به بە پشتبەستن بە ئاماری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لهتیف حسێن رایگهیاند: "بەدەر لە رووە زانستییەکەی، من هاتووم باسم لە دیوە سایکۆلۆژییەکەی لێكهوتهكانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە و تێیدا چەندین رووداوی دڵخۆشکەرم باسکردووە کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بڵاودەکرایەوە تاوهکو هاووڵاتییان دووربخرێنەوە لەو فشارە دەروونییەی کەوتووهتە سەریان، ئامانجم لەم کتێبە هێشتنەوەی تەواوی داتاکانی ڤایرۆسەکە و کاریگەرییە نەرێنیەکانییهتی لەسەر کۆمەڵگاکان بۆ ساڵانی داهاتوو".