Hilal Uştuk
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
موزیكژه‌ن ده‌یڤید گاریت، له 21ی ئه‌یلوولدا له یاریگای فۆلکسڤاگن به هه‌وادارانی شاد ده‌بێت.
گاریت كه به یه‌كێك له گرنگترین كهمانژهنهكان داده‌نرێت، كاتێک ته‌مه‌نی چوار ساڵان بووه له رێگه‌ی ئه‌و كهمانجهیهی کە براكه‌ی به‌دیاری پێشكه‌شیكردووه هه‌نگاوی به‌ره‌و جیهانی موزیك ناوه و له میانی یەک ساڵدا فێری كه‌مان ژه‌نین بووه و هه‌مان ساڵ سه‌ركه‌وتنی له پێشبڕكێیه‌كی موزیكدا به‌ده‌ستهێناوه.
ده‌یڤید گاریت كاتێک ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵان بووه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه‌مانی ژه‌نیووه و له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا دوو سی دی ده‌ركردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه دوای خوێندنی له كۆلێجی رۆیاڵ بۆ موزیك له له‌نده‌ن له نیویۆرك له ژولیارد سكوڵ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر خوێندن.
ده‌یڤید گاریت تا ئه‌مڕۆ له زۆر وڵاتی جیهان كه هۆنگ كۆنگ، ئه‌ڵمانیا، تایوان، به‌ڕازیل و سینگاپور-یان له‌نێودایه كۆنسێرتی گێڕاوه و تا ئێستا 24 خه‌ڵاتی ئاڵتوون و 16 پلاتینی به‌ده‌ستهێناوه.