Zana Natık Kerem
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
ئادیامان ــ AA
چیای نەمروود لە سنووری پارێزگای ئادیامان باکووری تورکیا کە خراوەتە ناو لیستی شوێنەوارە جیھانییەکانی رێکخراوی یونیسکۆ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە و گەشتیاران بە لێشاو رووی تێ دەکەن.

چیای نەمروود کە شوێنەواری مێژوویی ناوازە و دەگمەن لەخۆدەگرێت، بەرزاییەکەی دوو ھەزار و ١٥٠ مەترە و دەکەوێتە سنووری قەزای کاھتا سەربە پارێزگای ئادیامان.
چیاکە بووەتە جێگەی بایەخ و سەرنجی گەشتیارانی بیانی بە تایبەتیش گەشتیارانی، ژاپۆن، نەمسا، رووسیا، چین و رۆمانیا.

دانیشتوانی ناوچەکە ناوی خۆشترین شوێنی جیھانیان لە چیاکەیان ناوە بەو پێیەی لەسەر چیاکە دیمەنی خۆرھەڵاتن و خۆرئاوابوون دەبیندرێت.
جگە لەوەش ژمارەیەک پەیکەری شوێنەواری لە چیای نەمروود بەرچاو دەکەون کە درێژییەکەیان دەگاتە ٤٩ مەتر و پانییەکەیان دەگاتە ١٥٢ مەتر.

لای خۆیانەوە گەشتیاران ئاماژە بەوە دەکەن کە چیای نەمروود، شوێنێکە لە رووی گەشتیارییەوە ناوچەیەکی دڵڕفێنە و لەمبارەیەوە گەشتیار، گایان کیراکوسیان رایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە بەوەی سەردانی چیاکەی کردووە.
گەشتیارێکی دیکە بە ناوی ھاکان یڵماز ئاماژە بەوە دەکات کە دیمەنەکان لە نەمروود، زۆر ناوازە و دڵڕفێنن.