06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
هاتای – AA
به رێگا نه‌ریتییه‌كان "دۆشاوی چاڵپاك" كه یه‌كێكه له خۆراكه بنه‌ڕه‌تی و بهتاموچێژهكانی وه‌رزی زستان له ترێی ره‌نێوهاتوو له شارۆچكه‌ی هاسسا سەربە پارێزگای هاتای دروست ده‌كرێت.
به‌شێك له‌و ترێیه‌ی له‌سه‌ر نزیكه‌ی رووبه‌ری ٥٠ هه‌زار دێكار زه‌وی له‌و ناوچه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت به تازەیی ده‌خورێت، به‌شێكی دیكه‌ی وشك ده‌كرێت و ده‌كرێته مێوژ و به‌شێكی زۆریشی ده‌كرێت به دۆشاو بۆ وه‌رزی زستان.

ئه‌و ترێیه‌ی بۆ دۆشاو دیاریكراوه لەسه‌ره‌تادا ده‌خرێته ئهستێڵكی گوشین و گڵی پێدا ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وێنی دۆشاوه‌كه بێت پاشان، ئاماده‌كاران به جزمه به‌سه‌ری ده‌كه‌ون و دواتر به ئامێری گوشین ده‌یگوشن. دواتر ماوه‌یه‌ك ئاوی گوشراوی ترێ له ئهستێڵكهكهدا ده‌هێڵدرێته‌وه و پاشان له‌ناو مه‌نجه‌ڵی مسدا ده‌كوڵێندرێت و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌سه‌ر ئاگر به بێڵی تایبه‌ت تێك وه‌رده‌درێت. دوای نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێر ئه‌و جۆره دۆشاوه ئاماده ده‌بێت.

سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی هاسسا، مه‌همه‌ت شاهینه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له‌و ناوچه‌یه نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار تۆن ترێ بۆ دۆشاو ته‌رخان ده‌كرێت كه دوو هه‌زار تۆن دۆشاوی لێ دروست ده‌كرێت و گوتی: "ته‌واوی دۆشاوه‌كه له بازاڕه‌كانی ناوخۆ به تایبه‌ت له پارێزگاكانی ده‌ورووبه‌ری هاتای ده‌فرۆشرێت. تام و بۆنی ئه‌و دۆشاوه زۆر خۆشه و به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام تێك وه‌رده‌درێت تامی وه‌ك هه‌نگوینه".
وه‌ستا ئه‌حمه‌د ئۆزجان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی دۆشاوی چاڵپاك ئه‌وه‌یه له كاتی كوڵاندنیدا چه‌ند كاتژمێرێك به بێڵی ته‌خته له دۆشاوه‌كه وه‌رده‌درێت و گوتی: "به تێكڕایی ١٠٠ كیلۆگرام دۆشاو، به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك سێ كاتژمێر تێكی وه‌رده‌ده‌ین و دوای پێنج كاتژمێر خه‌ست ده‌بێته‌وه".