Sayim Harmancı
22 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2023
هەکاری - AA
٣٥ شاخوان کە ئەندامی یەکێتیی شاخەوانانی تورکیا بوون، لە پارێزگای هەکاری باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، چوونە سەر لووتکەی ئوڵودۆروک کە چوار هەزار و ١٣٥ مەتر بەرزە.
گرووپێک لە شاخەوانان کە سەرۆکی یەکێتیی شاخەوانانی تورکیا، ئەرسان باشار و ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی یەکێتییەکەشی لەخۆ گرتبوو، دوو رۆژ لەمەو بەر لە کوێستانی سەرپیل کە دەکەوێتە قەدپاڵی چیای جیلۆ دەستیان بە گەشتەکەیان بۆسەر لووتکەکە کرد. شاخەوانان کە لەمیانی گەشتەکەیاندا لە ژێر چادردا شەویان بەسەر برد، بەیانی زوو بەردەوام بوون لە گەشتە سەختەکەیان و گەیشتنە لووتکەی شاخەکە.
باشار رایگەیاند دوای ماوەیەکی زۆر توانرا لەلایەن یەکێتییەکەیانەوە گەشتێک بۆ ناوچەکە رێک بخرێت.
شاخەوانان لەسەر لووتکەکەدا ئاڵای تورکیایان کردەوە و کۆتاییان بە گەشتەکە هێنا.