ھەولێر
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بۆ AA رایگەیاند: ھیچ بڕیارێکی تازە نییە بۆ دواخستنی یەکەم رۆژی پرۆسەی خوێندن لەھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە رۆژی ١٠/٩/٢٠١٣ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنە لەتەواوی خوێندنگەکانی ھەرێمی کوردستان.
ھاجەر داود بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە گوتی " رۆژی ١٠ی ئەیلول یەکەم زەنگی خوێندن لە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان لێدەدرێ، تا ئێستا ھیچ ئەگەرێک نییە بۆ دواخستنی ئەو رۆژە بەھۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە".
رۆژی ٢١/٩/ ٢٠١٣ پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێ، لەعێراق و ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان لەبینای قوتابخانەو خوێندنگەکاندا بەڕێوە دەچن.