Fariq Faraj Mahmood
19 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
لە برگەی دووهەمی هەواڵی "كۆتایی هاتنی خولی تیپه میللییه‌كانی سلێمانی"، بە هەڵە نووسراوە تیپی ئاشتی سەرکەوتووە، راستی هەواڵەکە ئەوەیە کە تیپی چیا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راستکراوی هەواڵەکەیە:
یاری كۆتایی خولی تیپه میللییه‌كانی سلێمانی کە بە هۆی رێکارەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID_19) وەستێندرابوو، بە ئەنجامدانی یاری نێوان هەر دوو تیپی چیا و لاوانی ئاشتی کۆتایی پێهات.
یارییەکە به ئاماده‌بوونی ناوبژیوانه به ئه‌زموونه‌كان و هانده‌رانی هەر دوو یانەکە ئەنجام دراو و به بردنه‌وه‌ی تیپی چیا به ٧ گۆڵ به‌رامبه‌ر به ١ گۆڵ، کۆتایی بە خولی تیپە میللییەکانی سلێمانی هێندرا.
سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه هێمن حه‌مه عه‌لی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خولی تیپه میللییه‌كانی شاری سلێمانی كه له ١١٩ تیپ پێكهاتبوون له ٢٥ی كانوونی دووهەمی ٢٠٢٠ ده‌ستی پێكرد به‌ڵام به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ماوه‌یه‌ك ڕاگیرا و پاشانیش به هۆی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه مانگێك راگیرابوو".
هێمن حه‌مه عه‌لی گوتیشی، "خولەکە بە سەرکەوتوویی كۆتایی هات به بردنه‌وه‌ی تیپی چیا به ٧ گۆڵ به‌رامبه‌ر ١ گۆڵ و خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش كرا".