Barış Seçkin
15 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
رۆما - AA
لە هەفتەی ١٨ەهەمی خولی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی ئینتەر میلان بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئێللاس ڤێرۆنا تۆمار کرد.
یارییەکە لە یاریگای جوزێپێ میاتزا لە شاری میلانۆ ئەنجامدرا و تیایدا ئینتەر میلان رووبەڕووی ئێللاس ڤێرۆنا بووەوە.
لە خولەکی سێی سەرەتای یاریەکەدا، لاوتارۆ مارتینێز-ی ئەرجەنتینی گۆڵێکی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کرد کە بەو هۆیەشەوە سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات و سێ خاڵی بۆ زیاد بوو، بەوەیش کۆی خاڵەکانی گەیشتە ٣٧ خاڵ و ریزبەندی چوارەمی خولەکەی گرتووە.
هەروەها یانەی میوانیش بە بەدەستهێنانی نۆ خاڵ، ریزبەندی ١٩مینی خولەکەی گرتووە.