Barış Seçkin
23 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2022
رۆما - AA
لە ١١مین هەفتەی پاڵەوانێتی خولی ئیتاڵیا (سێری ئا)دا، یانەی ئینتەر میلان رووبەڕووی یانەی فیۆرێنتینا بووەوە.
یارییەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستی پێ کرد و لە خولەکی دووەمدا، یاریزان نیکۆلۆ بارێلا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار کرد.
لە خولەکی ١٥دا، یاریزان لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
یاریزان ئارسەر کابراڵ لە خولەکی ٣٣دا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی فیۆرێنتینا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٢ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٠دا، یاریزان جۆناسان ئیکۆنی گۆڵی دووەم و یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی فیۆرێنتینا تۆمار کرد.
یاریزان لاوتارۆ مارتینێز لە خولەی ٧٣دا، گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی ئینتەر تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی کاتی ئاسایی یارییەکەشدا و لە خولەکی ٩٠دا، یاریزان لوکا یوڤیچ گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی فیۆرێنتینا تۆمار کرد.
بەڵام لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ٩٠+٥دا، ئەنجامەکە بەگۆڵێکی یاریزان هێنریخ مخیتاریان گۆڕانی بەسەردا هات و یانەی ئینتەر میلان بە ئەنجامی ٤-٣ بوو بە براوەی یارییەکە.
یانەی ئینتەر میلان، بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢١ خاڵ بەرز کردەووە و گەیشتە ریزبەندی حەوتەمی خولەکە.
لە بەرامبەریشدا یانەی فیۆرێنتینا بە ١٠ خاڵ لە ریزبەندی ١٣دا، مایەوە.