مەدرید
لە یاریەكانی قۆناغی 16ی خولی شای ئیسپانیدا، دوێنێ شەو یانەی ریال مەدرید لە یاریگەی سانتاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكە بە دوو گۆڵه یەكسان لە بەرژەوەندی ئەتلەتیكۆ كۆتایی پێھات و بۆ قۆناغی ھەشتی خولەكە سەركەوت.
لە خولەكی یەكی یارییەكهدا یاریزان تۆرێس گۆڵی یەكەمی بۆ خۆی و یانەكەی تۆماركرد. دوای 19 خولەك بەسەر یێپەڕبوونی گۆڵەكە رامۆس وەڵامی گۆڵەكەی دایەوە یارییەكە یەكسان بوو. گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی پێھات.
ھەر لە سەرەتای دەسپێكردنی گێمی دووەم تۆرێس دووبارە ھاتەوە سەر ستێج و گۆڵی دوومی خۆی و یانەكەی تۆماركرد. ریال مەدرید سەرەڕای نیشاندانی ئاستێكی بەرز، بەڵام ئەو دوو گۆڵەی تۆرێس ئەركی یاریزانانی ریالی قورس كرد.
لە خولەكی 54ی یاریەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ ریال تۆماركرد و یارییەكە دووبارە یەكسان بوویهوه.
یاریزانانی ریال مەدرید چەندین جار ھێرشیان كرده سەر گۆڵی یانەی ئەتلەتیكۆ، بەڵام بێ ئەنجام بوو و نهیانتوانی گۆڵ تۆمار بكهن.
90 خولەكی یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی پێھات و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەو ئەنجام توانی بۆ قۆناغی ھەشتی خولی شای ئیسپانی سەر بكەوێت.
لە دەستپێكی یارییەكدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاڵتونی، لەگەڵ ھاندەرانی ریال مەدرید ئاھەنگیان گێرا.