لە لێدوانێكی بۆ راگەیاندنەكانی ئیسپانیا سەرۆكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنریكو كێرێزۆ ھەڵسەنگاندنی لە بارەی ھێنانەوەی گۆڵكاری پێشووی یانەكەیان فێرناندۆ تۆرێس كرد.
كێرێزۆ لەو بارەیەوە گوتی: "ئێستا خاوەنی تۆرێس نین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت لە داھاتووشدا ھەمان رەوش دووبارە بێتەوە".
تۆرێس لە ساڵەكانی نێوان ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٧ توانیبووی لە ٢١٤ یاریدا ٨٢ گۆڵ تۆمار بكات و لە بەرامبەر 38 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەی لیڤەرپول گواسترایەوە.