Şenhan Bolelli
06 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
مەدرید - AA
لە گەڕی چوارەمی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوتنی بەسەر لینارێس دیپۆرتیڤۆ تۆمار کرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦.
یانەی لینارێس دیپۆرتیڤۆ لە خولەکی ١٩دا، یەکەم گۆڵی لە رێگەی هوگۆ دایز تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
عوسمان دێمبێلی کە لە سەرەتای نیوەی دووەمی یاریەکەدا چووە نێو یاریگا لە خولەکی ٦٣دا، گۆڵی یەکسان بوونی تۆمار کرد و پاشان فیران جۆتگلا لە خولەکی ٦٩دا، دووەم گۆڵ و گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد.
پاڵەوانێتی جامی شای ئیسپانیا لە ١٩٠٢ دامەزراوە و یانەی بارسێلۆنا لە هەموو یانەکانی دیکەی ئەو وڵاتە زیاتر جامەکەی بردووەتەوە کە ٣١ جارە.