ئیستەنبوڵ
لەمیانی یارییەکانی گروپی (D) پاڵاوتنی جامی جیھانیی ٢٠١٤ی بەرازیل بۆ کیشوەری ئەوروپا، ھەڵبژاردەی تورکیا لە یارییەکی چارەنووسسازدا میوانداریی ھۆڵەندای کرد.
لە خولەکی ھەشتەمی یارییەکەدا یاریزان رۆبن لە لێدانێکی راستەوخۆی ئاراستەی ناوچەی سزاکرد و تۆپەکە بێ ئەوەی بەر ھیچ یاریزانێک بکەوێ رێگەی گۆڵی گرتەبەر و ھۆڵەندای بە گۆڵێک پێشخست.
لە خولەکی ٤٧دا دوای ئەوەی پاسێکی لە کۆیوتەوە وەرگرت و سەمیح کایای بڕی، یاریزانی ھۆڵەندی یانەی گاڵاتەسەڕای تورکی سنایدەر گۆڵی دووەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمارکردو ئەنجامەکە بووە (٢-٠) لە بەرژەوەندیی ھۆڵەندییەکان و یارییەکەش بەو ئەنجامە تەواوبوو.
ئەوەی سەرنجی وەرزشوانانی راکێشا یاریزانی ھۆڵەندی و یانەی گەڵاتەسەڕای تورکی بوو کە دوای گۆڵەکەی، وەک وەفایەک بۆ ھاوڕێکانی لە ھەڵبژاردەی تورکیاو جەماوەرەکەی لەو وڵاتە ھیچ خۆشییەکی دەرنەبڕی.
ھەڵبژاردەی رۆمانیا کە بەجیاوازیی گۆڵ دوای تورکیا پلەی سێیەمی گرتبوو، توانی بەسەر ئەستۆنیادا سەرکەوێ بە دوو گۆڵی خاوێن و نیو بلیتی گروپەکە دەستەبەر بکات.
ریزبەندی گروپی (D)
١. ھۆڵەندا (٢٣) خاڵ
٢. رۆمانیا (١٩) خاڵ
٣. ھەنگاریا (١٧) خاڵ
٤. تورکیا (١٦) خاڵ
٥. ئەستۆنیا (٧) خاڵ
٦. ئەندۆرا (٠) خاڵ