Mohammed Baqi Hussein
03 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2016
لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیادا هەردوو یانەی یوڤانتوس و ئینتەر میلان بەیەكگەیشتن. كاتی یاسایی یارییەکە بە دۆڕانی یوڤانتوس 3 بە 0 كۆتایی هات، بەڵام بە لێدانی یەكلاكەروە یانەی یوڤانتوس توانی بەسەر ئینتەر میلاندا سەربكەوێت و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی كۆتایی.
یوڤانتوس لە جامی ئیتاڵیادا ساڵی رابردوو بۆ جاری دەیەم جامەكەی بەرزكردەوە و تا ئێستا پێنج جار جامەكەی بردۆتەوە مۆزەخانەی خۆی. بڕیارە رووبەڕووبوونەوەی كۆتایی یوڤانتوس كە لەگەڵ ئەی سی میلان، لە یاریگای ئۆڵۆمپیاتی رۆما، رۆژی 21ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.