Hüseyin Burak Demirer
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە خولى باسكەى ئەمريكا (NBA)، لۆس ئەنجلۆس كليپەرز بە ئەنجامى ١٣٠-١٢٧ خاڵ لە شيكاگۆ بوڵزى بردەوە.
NBA، بە حەوت يارى بەردەوام بوو، هاوكات رووبەرووبوونەوەى نێوان بۆستن سێلتيكز و ميامى هيت، بەهۆى ئەوەى هەشت ياريزانى يانەى هيت، تووشى پێكان و ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونە، دواخرا.
يانەى لۆس ئەنجلۆس كليپرز كە يەكێكە لە تيمە بەهێزەكانى خولى رۆژئاوا لە ياريگاى خۆى بە ئەنجامى ١٣٠-١٢٧ خاڵ لە شيكاگۆ بوڵزى بردەوە.
سەركەوتنەكەى كليپەرز، بە هەوڵى كاوهى ليونارد ٣٥ خاڵ، پاول جورج ٢٨ خاڵ و نۆ ئەسيست و حەوت ريباونت و لاو ويليامز كە لە كەنارى ياريگاكەوە دەهات و توانى ٢١ خاڵ تۆماربكات.
زۆرترين خاڵى يارييەكە لەلايەن ياریزانی بوڵز، زاك لاڤينەوە تۆماركرا بە ٤٥ خاڵ، حەوت ريباونت و حەوت ئەسيست.