ئەنقەرە
زەینەدین زێدان، ئەندامی دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی (ڕیال مدرید) داوایکرد لەیاریزانی یانەی تۆتنھام (گاریس بێل) تا بچێتە یانەکەی.
زێدان خوازیاربوو ئەگەر (بێڵ) ویستی بچێتە ریاڵ مەدرید ئەوا یانەی تۆتنھام ڕێی پێبدات، چونکە ئەگەر وا نەبێ ئەوا جارێکی دیکە ھەلی بۆ ناڕەخسێ تا لەیانەی ریاڵ مەدرید یاریی بکات
زەینەدین زێدان بەجەخت لێکردنەوە وتی " پێویستە بێڵ بزانێ ئەم ھەلە لە کیس خۆی نەدات و بێت بەدەم داواکەمانەوە، زۆر ئاساییە ھەر یاریزانێ ئەگەر بووە جێی بایەخی ریال مەدرید ئەوا شاگەشکەبێ، چونکە لەوە بەشکۆتر نییە بۆ یاریزانێ کە درێسی یانەی شاھانە لەبەر بکات".
زیدان بۆخۆی لەلایەن (فیفا) ساڵی ١٩٩٨ وەکو باشترین یاریچی جیھانی ھەڵبژێردرا وتی"لەجیھانی پێشکەوتووی تۆپی پێ دەبێ پارەیەکی زۆر خەرج بکرێت تا یاریزانە باشەکانی جیھان بۆخۆت کێش بکەیت، ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٦ یاریزانانی فەرەنسی بێڵ یان ئاگادار کردەوە بۆساڵانی٢٠١٢-٢٠١٣ لەئاستی یاریزانان رۆناڵدۆ و میسی یاریی دەکات".