ئیستەنبوڵ
سبەی لە ھۆڵی وەرزشی (سینان ئەردەم) یەکەم یاری پاڵەوانێتیی تێنسی ژنان لەسەر ئاستی تاکەکەسی ئەنجام دەدرێت، پاڵەوانێتییەکە بە یاری نێوان ھەردوو کچەیاریزان (ڤیکتۆریا ئازارینکا)ی بیلاڕوسی و (سارا ئێرانی)ی ئیتاڵی لە سەعات ١٧:٠٠ دەست پێدەکات.
ھەشت یاریزان لەم پاڵەوانێتییەدا کێبڕکآ دەکەن و بەسەر دوو گروپدا دابەش بوون، ھەر لە یارییەکانی سبەینێدا دوای یاری یەکەم, کچەیاریزانی یەکەمی جیھان (سێرێنا ویلیامز)ی ئەمریكی ڕووبەڕووی (کیربەری) ئەڵمانی دەبێتەوە.
دوا یاری سبەینێش لەنێوان (ئەگنیزکا ڕادوانسکا)ی پۆڵۆنی و (پێترا ڤیتۆڤا)ی چیکی دەبێت.