Abdulkadir Karakaya
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
خەڵاتی گەورەی وەرزی ٢٠٢١ی پێشبرکێی فۆرمولا وەن، لە ١-٣ی تشرینی دووەم، لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
رێکخەرانی پاڵەوانییەتییکە لە راگەیەندراوێکدا، وادەی نوێی بەرێوەچوونی پێشبڕکێيەكەيان کە دوای ئەوەی لە ١١-١٣ی حوزەیران بەھۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سنووردارکردنەکانی گەشتکردن دواخرابوو، ئاشكراكرد.
راگەیەندراوەکە، ئەوەی ئاشکراکرد کە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانییەتییەکە لە بری سینگاپورا لە تورکیا و بە تایبەتی لە گۆرەپانى پێشبركێى "ئینتەر سیتی پارک" لە شاری ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
لە لای خۆیەوە سەرۆکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فۆرمولا وەن، ستیڤانۆ دومینیکالی، خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر سەرلەنوێ بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکە لە تورکیا دەربڕی.
دومینیکالی گوتی، "ئومێدەوارم جارێکی دیکە پێشبرکێیەکی جیاواز لەم گۆڕەپانە ببینین کە یەکێکە لە باشترین گۆڕەپانەکانی پێشبركێی جیھان".