Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل، ناوی 18 یاریزانی بڵاوكرده‌وه كه به‌شداری له یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی ریۆ 2016 ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی یەکێتیی تۆپی پێی به‌ڕازیل، راهێنه‌ری تیمی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ رۆجیریۆ میكاله، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنیكی له ئۆڵۆمپیاد پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له نێیمار (بەرشەلۆنە) و دۆگڵاس کۆستا ( بایەرن میونخ) ناویان له لیسته‌كه‌دایه.
جگه له نێیمار و دۆگڵاس کۆستا، فێرناندۆی پراسی ٣٧ ساڵ و گۆڵپارێزی پاڵمیراس ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتووه.