Abdulkadir Karakaya,Muhammed Ali Kamal
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانیی (مۆندیالی) ٢٠٢٢ له كیشوه‌ری ئاسیا، به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو دواخران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فیفاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه یارییه‌كان كه پێشتر بۆ مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م دواخرابوون، خراونه‌ته ساڵی ٢٠٢١.
باس لهوهشكراوه كه بڕیاره‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا دراوه و واده‌ی ئه‌نجامدانی یارییه‌كانیش دواتر ئاشكرا ده‌كرێت.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه یارییه‌كانی پاڵاوتنی جامی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی داهاتوو، به‌ڕێوه‌ده‌چن.