Fatih Çakmak
06 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، پاڵەوانێتی ٢٠٢٢ی Off-Roadی تورکیا لە شاری دەنیزلی بەڕێوەدەچێت.
یانەی Off-Roadی دەنیزلی هەڵدەستێت بە رێکخستنی پێشبڕکێکە کە تایبەتە بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە رێگای سەخت و دژواردا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی یەکێتیی شۆفێریی وەرزشی تورکیا (TOSFED) لە رۆژانی هەشت و نۆی تشرینی یەکەمدا لە شاری مەرکەزئەفەندیی سەربە پارێزگای دەنیزلی پێشبڕکێکە بەڕێوەدەچێت.
کاتژمێر ٠٩:٠٠ی رۆژی هەشتی مانگ پێشبڕکێکە، دەست پێ دەکات و شۆفێرەکان چوار جار بە رێگا تایبەتەکانی پێشبڕکێکەدا دەخولێنەوە کە مەوداکەی ١٠ کیلۆمەترە، یەکەم رۆژی چالاکییەکە کاتژمێر ١٦:٣٠ بەکۆتا دێت.
رۆژی نۆی مانگیش، شۆفێرەکان لە کاتژمێر ١١:٠٠ تا کاتژمێر ١٦:٠٠ سێ جار بە رێگا تایبەتەکانی پێشبڕکێکەدا دەخولێنەوە کە مەوداکەی شەش کیلۆمەترە.
لە کۆتایی پێشبڕکێکەشدا کاتژمێر ١٧:١٥ی رۆژی نۆی تشرینی یەکەم، رێوڕەسمی تایبەت بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر براوەکانی پێشبڕکێکەدا دابەش دەکرێت.