Yunus Kaymaz,Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
لە میانی یەکەمین پاڵەوانێتیی گراند سلامی ئەم وەرزە، لە پاڵەوانێتیی ئوستڕالیای کراوەدا، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، نۆڤاك جیۆكۆڤیچ، بۆ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ركه‌وت.
لە یارییەکی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لەسەر ئاستی پیاوان، کە لە شاری مێڵبۆرنی ئوستڕالیا بەڕێوەدەچێت، نۆڤاك جیۆكۆڤیچی سڕبی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی جیهان به‌ره‌وڕووی لۆكاس پویڵی ٢٨همی ریزبه‌ندیی جیهان بوویه‌وه.
نۆڤاك جیۆكۆڤیچ توانی به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر و به هه‌ریه‌ك له ئه‌نجامه‌كانی ٦-٠، ٦-٢ و ٦-٢ یارییه‌كه بباته‌وه و بۆ جاری حه‌وته‌م بگاته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
جیۆكۆڤیچ له مێژووی وه‌رزشیی خۆیدا شه‌ش جار بووه‌ته پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیی ئوستڕالیای كراوه و له یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كه بڕیاره رۆژی ٢٧ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ره‌وڕووی دووه‌می ریزبه‌ندیی جیهان، رافائیل ناداڵی ئیسپانی ده‌بێته‌وه.