Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
مەدرید - AA
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جارێکی دیکە نەیتوانی گرێکۆرەی یانەی ریال سۆسیداد بکاتەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سیازدەیەمی خولی لالیگا-ی ئیسپانیا، شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی ریال سۆسیداد.
لە گێمی یەکەمدا هەردوو یانە بە هێرشبردن دەستیان پێکرد بەڵام هیچ کام لە یانەکان سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ و گێمەکە بەبێ گۆڵ بەکۆتا هات.
لە گێمی دووەم دا و لە خولەکی ٥٣دا یانەی ریال سۆسیداد لە رێگەی یاریزان ویلیان خۆسێ دی سیلڤا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.
تەنیا شەش خولەک دوای ئەم گۆڵەش لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی گۆڵی بەرامبەری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمار کرد.
یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە بەکۆتا هات و جارێکی دیکە بەرشەلۆنە نەیتوانی گرێکۆرەی ریال سۆسیداد بکاتەوە.
بهو ئهنجامهش بەرشەلۆنە له پلهى دووهم به ٢٧ خاڵ و به جیاوازى شهش خاڵ له دوورى ریال مهدرید مایهوه كه ههفتهى داهاتوو له كلاسیكۆى خولهكه رووبەڕووی یەک دەبنەوە.