ئۆرفە
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە، جارێکی دیکە ھێزەکانی یەپەگەو بەرەی نوسرە لە (سەرێ کانی - رەئسولعەین) لەپارێزگای حەسەکە، چوونەوە بەگژ یەکداو چەکی قورس لەدژی یەکتر بەکاردەھێنن.
ھێشتا ھیچ زانیارییەکی تەواو لەبەردەست نییە لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئەو شەڕەوە.
ناوچەی سەرێ کانێ و حەسەکە بەگشتی، ماوەیەک ئارام بێ ھەرابوو لەشەڕی یەپەگەو بەرەی نوسرە، ئەویش بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، بەڵام لەمڕۆوە جارێکی شەڕی توند دەستیپێکردەوە.