مەککە
بەرێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی لە تورکیا بە ھاوکاریی ئاژانسی ئەنادۆڵو کۆبوونەوەی ملیۆنان حاجی لەسەر کێوی عەرەفات ڕاستەوخۆ پەخش دەکات. ھەروەھا لەسەر کێوەکە چادرێکیان بۆ ڕێنماییکردنی حاجییە تورکەکان ھەڵداوە و بە سیستمێکی دەنگی پرۆگرامەکانیان پێڕادەگەیەنن.
بەرنامەکان دوای نوێژی بەیانی دەستیپێکردووە، پاشان قورئان و ھەندآ زیکر خوێندراوە و دوای وتاری ماڵئاوایی و وتاری سەرکێوی عەرەفە, بە کۆکردنەوەی نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بەرنامەکان کۆتاییان پێدێت. دواتریش بەرێوەبەری کاروباری ئایینی تورکیا محەمەد گۆرمەز چەند نزایەک دەخوێنێتەوە.
جۆش و خرۆشی سەر کێوی عەرەفات بەھۆی شاشەی گەورەوە لە مزگەوتە گەورەکانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئورفە پەخش دەکرێت و ھاووڵاتیانیش دەتوانن لەگەلڕ حاجیاندا ئامین بۆ دوعاکان بکەن.
ئەتوانن مەراسمی عەرەفات راستەوخۆ لە ئاژانسی ئانادۆڵو ببینن، بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن سەردانی ئەم پێگەیە بكەن:
http://www.aa.com.tr/ks
یا دەتوانن سەردانی ئەم پێگەیە خوارەوە بكەن
Turksat 3A Canlı Yayın
Frekans: 11136
Yatay (H)
SR: 2960
FEC: 5/6
پەخشی راستەوخۆ http://www.aa.com.tr/live/