ھەولێر
ئەفسەرێکی سەربازی عێراق رایانگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا ژمارەیەک چەکدار لەرێگای بۆسەیەکەوە، هێرشیان کردۆتە سەر کاروانێکی سەربازانی عێراق کە لەرێگابوون بەرەو باشووری بەغدا بچن، دوای پێکدادانی نێوان هەردوولا. ٦٩ سەربازی عێراقی و ٧ چەکدار کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. لای خۆشیەوە بەرپرسێکی تەندروستی لە شاری بەغدا گەیشتنی ٨٦ تەرمی بۆ نەخۆشخانەکەیان پشڕاستکردەوە و رایگەیاند: ئەمرۆ بەیانی بەهۆی شەڕی چەکداری نیوان سوپا و ژمارەیەک چەکدار لە باشووری بەغدا ٨٧ کەس کوژراون و٦٩یان جلی سەربازیان لەبەر بووە و ٧ لە تەرمەکانیش چەکدار بوونە.
هاوکات وا بریارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەغدا داوا لە نوری مالیکی بکات، دەسەڵاتی زیاتر بە سوننەکان بدات، کیری لەسەردانەکەیدا بریارە لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرکردەکانی پێکهاتەی سوننە لەعێراق کۆببێتەوە.