Sidar Can Eren
04 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2022
دێرسم – AA
بزنەکێوییەکان کە بەهۆی ئەوەی مەترسی لەناوچوون لەسەر جۆرەکەیانەوە دەپارێزرێن، لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیان زیادی کردووە و دیمەنێکی دڵڕفێنتریان بەو چیا، دارستان و دۆڵانەی پارێزگای دێرسم بەخشیووە کە لێی دەمێننەوە.
بزنەکێوییەکان هاوشێوەی چەندین جۆر گیانلەبەری کێوی دیکە لە قەزاکانی ئۆڤاجک، پولومور، نازمییە، چەمیشگەزەک و مازگیرت لە پارێزگای دێرسم دەبیندرێن.
بەهۆی قەدەغەکردنی راوکردنیانەوە لەم ساڵانەی دواییدا، ژمارەی بزنەکێوییەکان زیادی کردووە کە بۆ بەدەستکەوتنی خۆراک لە زستاندا دێنە خوارەوە بۆ قەدپاڵی چیاکان و لە بەهار و هاوینیشدا دەچنە ئەو لووتکە چیایانەی سێ هەزار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن.
بزنەکێوییەکان کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە گوندەکانی دەمیرکاپی، دۆڵی مونزور و رابات دەبیندرێن دوای خواردنەوەی ئاو لەو شوێنانەی دەستنیشانیان کردوون لە گاشەبەردەکان پێویستییان بۆ خوێ پڕ دەکەنەوە.
دانیشتووی ناوچەکە حوسێن کالسەن بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە دێرسم چەندین جۆر گیانلەبەری کێوی هەیە، گوتی: "ئێرە لە باخچەیەکی ئاژەڵان ناچێت کە گیانلەبەری کێوی لێیە، بەڵکو مرۆڤ بە چاوی خۆی گیانلەبەرە کێوییەکان لەنێو سروشتدا دەبینێت. بزنەکێوییەکانی ئێرە لە مرۆڤ راناکەن، چونکە خەڵکی ئێرە بەخراپ بیر لەو بزنانە ناکەنەوە کە لێرە دەژین".
مامۆستا فەوزی چاپار کە لە هاتای-یەوە هاتووە بۆ دێرسم، سەرسامی خۆی بە سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکە و بینینی بزنەکێوییەکان لەنێو ئەو سروشتەدا، دەربڕی.
04.09.2022 بزنەکێوییەکان سروشتی دێرسم-یان دڵڕفێنتر کردووە
- بەهۆی قەدەغەکردنی راوکردنیانەوە لەم ساڵانەی دواییدا، ژمارەی بزنەکێوییەکان زیادی کردووە کە بۆ بەدەستکەوتنی خۆراک لە زستاندا دێنە خوارەوە بۆ قەدپاڵی چیاکان و لە بەهار و هاوینیشدا دەچنە ئەو لووتکە چیایانەی سێ هەزار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن.