Ömer Tuğrul Çam
05 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2022
برۆكسل-AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پلانی هه‌یه تا ساڵی ٢٠٣٠ له سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپادا سێ ملیار دره‌خت بچێنێت.
یه‌كێتییه‌كه له چوارچێوه‌ی "لێكتێگه‌یشتنی سه‌وز" كه پلانی گۆڕینی كیشوه‌ری ئه‌ورووپایه دژی كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ستراتیژی فراوانكردنی دارستانه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما ژینگه‌ییه‌كان، پلانی ئه‌وه دانراوه تا ساڵی ٢٠٣٠ سێ ملیار دره‌ختی نوێ له كیشوه‌ره‌كه بچێنرێت. ئامانج له‌وه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و راگرتنی له‌ده‌ستدانی فره‌یی زینده‌ییه له رێگه‌ی فراوانكردنی رووبه‌ری دارستانه‌كان.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هاریكاریی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كۆمپانیاكان، رێكخراوه‌كانی ژینگه، داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت، شاره‌وانی و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ده‌كات. ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دره‌خته‌كان ده‌ڕوێنن، كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ژماره‌ی دره‌خته‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. له‌و ژمێرهیهدا كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه‌وه ئاماده‌كراوه و ده‌كرێت له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه چاودێریی بكرێت، ده‌توانرێت ئه‌وه ببینرێت كه چه‌ند دره‌خت تا ئێستا له‌لایه‌ن كێوه له كوێ چێنراوه.
به‌پێی ژمێره‌كه تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیار دره‌خت چێنراوه. به‌پێی داتاكانی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٥دا هه‌موو ساڵێك به تێكڕا ٣٠٠ ملیۆن دره‌خت چێنراوه. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ژماره‌یه دوو هێنده بكرێته‌وه، ئه‌وا به ئاسانی ده‌كرێت ئامانجی چاندنی ٣٠ ملیار دره‌خت به‌دی بێت.