Abdulkadir Hüseyin Yıldırım
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
كلیس - AA
گه‌ڕانه‌وه‌ی 52 هه‌زار و 114 پەنابەری سووریا بۆ توركیا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئۆنجوپنار سەربە پارێزگای كلیس كه بۆ به‌سه‌ربردنی جه‌ژی ره‌مه‌زان گه‌ڕابوونه‌وه وڵاته‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و پەنابەرە سووریانه‌ی له 18ی ئایار تا 13ی حوزه‌یران به مۆڵه‌تی پارێزگای كلیس بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان چووبوونه‌وه بۆ سووریا، نزیكه‌ی هەرههموویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توركیا.
به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه بۆ توركیا هه‌ردوو به‌ری سنوور قه‌ره‌باڵغی پێوه دیاره.
به‌رپرسانی پارێزگای كلیس ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پرۆسەی گه‌ڕانه‌وه تا 31ی تهمووز درێژه‌ی ده‌بێت و تا ئێستا، 49 هه‌زار و 750 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توركیا.