Levent Kişi
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2020
ئه‌نتاڵیا – AA
له چالاكییه‌كدا به به‌شداری هاوسه‌ری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ژینگه و شارسازیی توركیا، موراد كوروم له شارۆچكه‌ی كاش له پارێزگای ئانتاڵیا به لێبهستنی ئامێری چاودێری سێ كیسه‌ڵی ده‌ریایی له‌نێو شوێنی ژیانی سرووشتیی خۆیان جێ هێڵدران.
له میانی به‌رنامه‌ی پاراستن و چاودێری كیسه‌ڵه‌كانی ده‌ریای پاتارا وه‌ك یه‌كه‌م كار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه، رزگاركردن و چاككردنه‌وه‌ی كیسه‌ڵه ده‌ریایییه‌كان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری پڕۆژه‌كه، پڕۆفیسۆر دكتۆر یه‌عقوب كاسكا زانیاری ده‌درێت له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كاره‌كان له كه‌ناراوه‌كانی پاتارا. پاشان سێ كیسه‌ڵی ده‌ریایی كه چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان وه‌رگرتووه شانه‌ی ئه‌لیكترۆنییان به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن لێ ده‌به‌سترێ و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ناو ده‌ریا.

- ریكۆردشكێنی ژێرئاوگه‌ڕی سه‌ربه‌ست، شاهیكا ئێرجومهن چووه ژێر ئاو
پاشان ریكۆردشكێنی ژێرئاوگه‌ڕی سه‌ربه‌ست، شاهیكا ئێرجومهن كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی توركیا له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسناوی "داكۆكیكاری ژیان له‌نێو ئاو"دای پێ به‌خشراوه له میانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا له ناوچه ئاوییه‌كانی ئیزتوزو له شارۆچكه‌ی ئۆرتاجا له موغڵا له نێو ناوچه هه‌ره گرنگه‌كانی گه‌رادانانی كیسه‌ڵه سه‌رگه‌وره ده‌ریایییه‌كان چووه ژێر ئاو.
ئێرجومهن كه به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ "پڕۆژه‌ی فێڕدراوی سفر" كه له‌لایه‌ن ئه‌مینه ئه‌ردۆغانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، بووه شایه‌تحاڵی ههنگاونانهكانی ده‌سپێكی بێچووی كیسه‌ڵه سه‌رگه‌وره ده‌ریایییه‌كان.
گرته‌ی چوونه ژێرئاوی ئه‌رجومه‌ن له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه تۆمار كرا.