İsmail Hakkı Demir
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
داری پاركه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم به هاتنی وه‌رزی پاییز جوانتر ده‌نوێنن.
١٥٠ جۆر رووه‌ك كه له دار، ده‌وه‌ن و گوڵی جیاواز پێك هاتوون له پاركی رووه‌كیی زانكۆی ئه‌تاتورك له شارۆچكه‌ی یاكوتییه سەربە پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌بیندرێن.
ئه‌م پاركه كه رووبه‌ره‌كه‌ی ٣٥٠ دۆنم زه‌وییه، چه‌ندین رێگا و پردی به دار و به‌رد و كه‌ره‌سته‌ی دیكه تیایدا دروست كراوه.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییزیشدا، ئه‌م پاركه به ره‌نگه‌كانی زه‌رد، سوور، مۆر و سه‌وز رازاوه‌تر ده‌بێت.
له رۆژانی پشووی هه‌فته‌دا، هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌نجاڵییه‌كانی ژیان، روو له پاركه‌كه ده‌كه‌ن.
خه‌لیل بابور یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی رووی له پاركه‌كه كردووه، بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێره زۆر خۆشه، داری جیاوازی لێن. مرۆڤ لێره دڵی ده‌كرێته‌وه بۆ گه‌ڕان و ئه‌نجامدانی وه‌رزش هاتووین".