Yunus Hocaoğlu
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی رابردوو له گه‌یاندنی كتێب و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌ریتی خوێندنه‌وه، له ئه‌رزه‌ڕۆم له رێگه‌ی ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه و كتێبخانه‌ی گه‌ڕۆك له‌سه‌ر پشتی گوێدرێژ، ده‌سته‌به‌ری خوێندنه‌وه‌ی كتێب كرا بۆ هاووڵاتیان.
به‌بۆنه‌ی "54ـه‌مین هه‌فته‌ی كتێبخانه و به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولتوور و گه‌شت وگوزاری پارێزگاكه، له مه‌یدانی یاقوتیه كه‌نت چالاكییه‌ك رێكخرا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازەكان به‌شدارییان كرد و، ئه‌و كتێبانه‌یان خوێنده‌وه كه له‌ناو ره‌فه‌ی هه‌ڵواسراوی سه‌ر پشتی گوێدرێژه‌كان و عه‌ره‌بانه‌ی پشتی ئه‌سپه‌كان دانرابوون.
له‌و چالاكییه‌دا كه نه‌ریتی خوێندنه‌وه‌ی كتێب له سه‌رده‌می كۆن و تازه‌دا خرابووه‌ڕوو، هاووڵاتیان سه‌رسامبوون به بینی كتێبی نێو ره‌فه‌ی سه‌ر پشتی گوێدرێژه‌كان و عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌سپه‌كان.
ئه‌و چالاكییه كه به‌مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی سه‌رده‌می پێشوو بۆ گواستنه‌وه‌ی كتێب بۆ گونده‌كان له رێگه‌ی ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه و گوێدرێژه‌وه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌ریتی خوێندنه‌وه رێكخرابوو، له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه گرنگیی زۆری پێدرا.