İsmail Özdemir
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2021
بورسا - AA
باخچەی ئاژەڵانی بورسا کە لە ساڵی ١٩٩٨ کراوەتەوە، نزیکەی هەزار و ١٠٠ ئاژەڵی لە ١٣٦ جۆری جیاواز تیادایە.
لەنێویشیاندا سێ بێچووە شێر هەن کە سێ مانگ و نیو بەرلە ئێستا و لە مانگی ئایاری رابردوودا، لەدایک بوون.
تەنها نێرە و مێیەی شێری ئەفریقیی ناو باخچەکە کە لە لیستی سووری ئەو ئاژەڵانەدان کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بە لەدایکبوونی ئەم سێ بێچووە بوونە پێنج شێر.
نزیکەی دوو مانگ بەرلە ئێستاش پێدانی ڤاکسین و پشکنینی بێچووە شێرەکان لەلایەن تیمی ڤێتەرنەری تایبەتەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی چاودێری تەندروستیی، بێچوە شێرەکان بە دایک و باوکیان شاد ببنەوە.