Bülent Mavzer
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ئیدر – AA
به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیای ئاگری كه لووتكه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و ١٣٧ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌رزترین لووتكه‌یه له توركیا، به‌هۆی گۆڕانی ئاووهه‌وا و هه‌لومه‌رجی كه‌شناسییه‌وه ده‌توێته‌وه.
"به‌سته‌ڵه‌كی تاككه" كه رووبه‌ره‌كه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تر و ٢٠٠ مەتر چوارگۆشه‌یه و ده‌كه‌وێته لووتكه‌ی چیاكه له باشووره‌وه تا چه‌می ئۆكوز له قه‌زای بایه‌زید سەربە پارێزگای ئاگری و له باكووریشه‌وه تا دۆڵی دۆزه‌خ له قه‌زای ئاراڵك سەربه پارێزگای ئیدر درێژ ده‌بێته‌وه.
مامۆستا له به‌شی جوگرافیا كۆلێژی زانست و ئادابی زانكۆی ئیدر، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئۆغوز شیمشه‌ك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە به‌سته‌ڵه‌كی لووتكه‌ی چیای ئاگری له دوا چاخی به‌سته‌ڵه‌كه‌وه ماوه‌ته‌وه و گرنگییه‌كی ئێجگار زۆر له‌خۆ ده‌گرێت.
ئۆغوز شیمشه‌ك به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین به‌سته‌ڵه‌كی توركیا له چیای ئاگری-یه گوتی: "له قه‌دپاڵه‌كانی لووتكه‌ی چیاكه‌دا به‌سته‌ڵه‌ك هه‌یه تادۆڵهكان درێژ ده‌بێته‌وه و رووبهكهرهكهی ١٠ كیلۆمه‌تر و ٢٠٠ مەتر چوارگۆشه‌یه. به‌داخه‌وه گه‌رمبوونی زه‌وی كه ئێستا نیشانه‌كانی زه‌قتر ده‌بیندرێن كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیای ئاگری-یش. به تایبه‌ت توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی تهمووز و له‌ناو مانگی ئابدا ده‌بێته هۆی رۆچوونی زه‌وی. چه‌ند جاری دیكه‌یش له مێژوو رۆچوونی زه‌وی رووی داوه، به‌ڵام رۆچوونهكانی پێشوو به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه بوون نه‌ك گه‌رمبوونی زه‌وی. له چیای ئاگری به تایبه‌ت له‌و لایه‌ی كه به‌سه‌ر باشووردا ده‌ڕوانێت له چه‌می ئۆكوزهوه كه له چوار هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك به زه‌قی ده‌بیندرێت. له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك خاك گه‌رم بووه و له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رده به‌سته‌ڵه‌كییه‌كان له چیاكه‌وه دێنه خواره‌وه".
مامۆستا له به‌شی جوگرافیا كۆلێژی زانست و ئادابی زانكۆی ئیدر، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئۆغوز شیمشه‌ک تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توانه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی چیای ئاگری له‌وانه‌یه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی شاخه‌وانان دروست بكات، گوتی: "رووداوه لێكجیاوازهكانی ئاووهه‌وا له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، په‌یوه‌ندییان به گه‌رمبوونی زه‌وییه‌وه هه‌یه. بارانی به‌لێزمه له ناوچه‌كانی ده‌ریای ره‌ش، گه‌رمبوونی زیاد له راده له ناوچه‌ی ده‌ریای ناوەڕاست، توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی چیای جیلۆ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، هه‌روه‌ها توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی چیای ئاگری په‌یوه‌ندیداره به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له جیهان و گه‌رمبوونی زه‌وی".