Muhammet Ali Kemal
17 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
بەغدا- AA
لە بەغدا نمایشێکی جلوبەرگ لە ژێر ناوی ''بەغداد فاشن شۆ''دا بەڕێوەچوو.
نمایشەکە کە لە هۆتێل بابیلۆن لە ناوەندی شاری بەغدا بەڕێوەچوو، جلوبەرگە نمایش کراوەکان لەلایەن دیزاینەری بەناوبانگی عێراقی، سینان کامیل دیزاین کرابوون.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سینان کامیل ئاماژەی بەوەکرد لەسێهەم نمایشی جلوبەرگدا، هیوای خواست عێراق و بەغدا لەرێی هونەر و ئاشتییەوە نەک جەنگ ناو ببرێت و یاد بکرێتەوە.
سینان کامیل گوتی: ''لەعێراق کە خاوەنی ریشەیەکی مێژووییە، هەوڵدەدەین هونەری مۆدا جارێکی دیکە زیندوو بکەینەوە. ئەوەش دەبینین کە بەغداییەکان لە جەنگ ماندوو بوون و بیری هونەر دەکەن''.
لە نمایشەکەدا جلوبەرگی عێراقی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشاندران.
لە نمایشەکەدا کە دیزاینەرە بەناوبانگەکانی جلوبەرگ لە عێراق پشتیوانییان کرد، ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتان و نوێنەرانی بیانیش ئامادەبوون.