Necat Hazar,İbrahim Yaldız
23 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
وان - AA
بههۆی بەفربارین و خراپی کەشوهەواوە، رێگاوبانی ٣٨٥ ناوچهی نیشتهجێبوون له پارێزگاكانی وان، هەکاری، بهدلیس و مووش بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
بهپێی راگهیاندراوێکی گهوره شارهوانی وان، رێگاوبانی ٢٢ ناوچهی نیشتهجێبوون بههۆی سەختی کەشوهەواوە داخراون.
تیمهكانی سەرۆکایەتی فەرمانگەی کاروباری هونەریی سەربە شارەوانیی وان، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
بەپێی روونکردنەوەی پارێزگای وان، پێشبینی دەکرێت بەفربارینێکی چڕ شارۆچکەکانی باشووری شارەکە بگرێتەوە کە کاتەکانی نیوەڕۆ دەست پێدەکات تا کاتەکانی سبەی بەیانی.
- مووش
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی تایبەت لە پارێزگای مووش، شێخموس یەنتور باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ٦٧ گوند داخراون.
یەنتور باسی لەوە کرد کە تیمەکانیان لەو ناوچانەدا بە چڕی کار دەکەن بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانە بە بەفر داخراون.
بەهۆی بارینی بەفر، کاتەکانی بەیانی ناوەندی شار مووش بەرگی سپی پۆشی.
- هەکاری
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراوە لە کۆی ٤٠ گوند کە بەهۆی بەفربارینەوە رێگاکانیان داخراوە، رێگای ٣٨یان بەڕووی هاتوچۆدا کراونەتەوە.
تیمەکانی رێگاوبان و شارەوانی بەردەوامن لەسەر کارەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانە.
- بەدلیس
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری رێگا و گواستنەوەی سەربە فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بەردەوامی بهفر بارینەوە رێگای ٢٩٤ گوند داخراوە.
کورتکان ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکان بەردەوام کار دەکەن بۆ کردنەوەی رێگای داخراوەکان.
هاوکات تیمەکانی شارەوانی لە ناو شاردا بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقام و رێگاوبانەکان.