Davut Çolak
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
كۆپنهاگن - AA
دانمارك كه پار ساڵ وه‌رگرتنی 491 په‌نابه‌ری ره‌تكرده‌وه كه پێویست بوو به پێی سیستمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ریانبگرێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مساڵیش په‌نابه‌ر وه‌رناگرێت.
وه‌زیری كۆچ و گونجاندنی دانمارك، ئینگه‌ر ستۆژبێرگ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Berlingske ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك ساڵی رابردوو ئه‌مساڵیش سیستمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر هه‌ڵپه‌ساردووه.
ئینگەر ستۆژبێرگ باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌مساڵیش سیستمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه و، گوتی: "له ساڵانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر هاتنه دانمارك. گونجاندنی په‌نابه‌ران له وڵات‌دا ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌یه".
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه خوازیاری گۆڕینی ئه‌و یاسایه‌ن كه ئێستا كاری پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌گه‌ر یاساكه گۆڕا ئه‌وا وه‌زیری كۆچ و گونجاندن بڕیارده‌دات له‌سه‌ر وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتنی په‌نابه‌ران و ژماره‌یان به پێی سیستمی كۆتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به پێی ده‌زگای ئاماری دانمارك له ساڵی 2016دا، شه‌ش هه‌زار و 266 كه‌س داوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیان له دانمارك كردووه و له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا هه‌زار و 918 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه.