Azad Mohammed Abdullah
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
دهۆک - AA
رووداوەکان لە سنوورى قەزاى بەردەڕەش سەربە پارێزگاى دهۆک روویانداوە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئاکرێ.
گوتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆی بەردەڕەش، حازم محەمەد گۆران لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "رووداوی یەکەم لەسەر رێگای رۆڤیا - چڕە لەسنووری پارێزگای دھۆک لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بچووک روویدا و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداو سێی دیکەش برینداربوون".
حازم محەمەد گۆران گوتیشی: "ھەر ئەمشەو لە گوندی چەمە سەر بە قەزای بەردەڕەش لە رووداوێکی دیکەی ھاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداو سێ کەسی دیکەش بریندارن".
لەھەردوو روداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداو شەش کەسیش بریندارن، دوو کەس لە بریندارەکان برینیان سەختە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدان لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئاکرێ.
حازم محەمەد گۆران ئاماژەى بەوەدا کە پەڕاوى لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و دەشڵێت "هۆکارى سەرەکى رووداوەکانى هاتوچۆ پاپەند نەبوونە بە رێنماییەکانى هاتوچۆ".