Mohamad Misto,Adham Kako,Muhammet Ali Kemal
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
حەسەکە/ئەنقەرە- AA
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ سەر ئەو ناوچانەی بەدەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوەیە لە گوندەوارەکانی باشووری پارێزگای حەسەکە رۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی ئەم مانگەدا، ٣٥ کەس کوژراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە خۆجێیەکانی ناو حەسەکەوە دەستیکەوتوون لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ماوەی ئەم مانگەی هێزەکانی هاوپەیماناندا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لەو شوێنانەی کە بەدەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوەن، ٣٥ کەس کوژراون.
هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر هەریەک لە شارەدێکانی تەل شاعیر، جەززا، زیب حەددەج و ئەلحەسەن لە باشووری پارێزگای حەسەکە ئەنجامداوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.