Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی منداڵپارێزی جیهان، شه‌ڕی ناوخۆی سووریا كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دیارده‌كانی وه‌ك زیان به‌خۆگه‌یاندن، هه‌وڵی خۆكوشتن، نه‌خۆشیی دڵ، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و فشاری ده‌روونی به‌سه‌ر منداڵانی ئه‌و وڵاته‌وه ببینرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه كه رێكخراوی منداڵپارێزی جیهان به‌ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیاتر له 450 منداڵی سووریادا ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه به‌و برینه قووڵه ده‌روونییانه كراوه كه به‌هۆی شه‌ڕی شه‌ش ساڵه‌وه منداڵانی سووریای هه‌راسان كردووه.
راپۆرته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه منداڵانی سووریا به‌هۆی بۆردومان و هێرشی ئاسمانی و پێكدادانی به‌رده‌وامه‌وه رووبه‌ڕووی ترسێكی زۆر بوونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رنه‌گرن، زیانی درێژخایه‌ن به‌ته‌ندروستیی فیزیكی و رووحییان ده‌گات.
راپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی بەهۆی گوشاری دەروونی بەردەوام منداڵان بەتەواوی توانای قسەکردن لەدەست دەدەن، "ئەو جەنگەی ماوەی شەش ساڵە لە سووریا بەردەوامە بووەتە هۆی زیانگەیاندنی زیاتر بەمنداڵان، هەڵکشانی هەوڵی خۆکوشتن، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەکرە، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و خەمۆکی".
لە سەدا ٥١ی ئەم منداڵانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی بەسەر سترێسەکانیاندا زاڵ ببن دەیانەوێت پەنا ببنە بەر ماددەی هۆشبەر، منداڵانی تەمەن ١٢ ساڵیش زیانیان لە خۆیان داوە یاخود هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
سەرۆکی وەقف، کارۆلین مایەلیس لەبارەی راپۆرتەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و، گوتی: "لەدەسپێکی جەنگی سووریاوە سێ ملیۆن منداڵ لەدایکبوون کە جگە لە جەنگ هیچی دیکەیان نەدیووە".
بەڕێوەبەری وەقفی سووریا، سۆنیا خوش ئاماژەی بەوە داوە کە دوو لەسەر سێی ئەو منداڵانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردوون دایک یان باوک یاخود خوشک و براکانیان لی ونبوون و گوتی: "بەشێک لەو منداڵانە بۆ ئەوەی بەخۆشەویستانیان بگەن لە بەهەشتن دەیانەوێت بمرن. منداڵانی ناوچە گەمارۆدراوەکان دەیانەوێت ببنە ئامانجی نیشانەشکێنەکان و دەڵێن ئەگەر بریندار بکرێین رەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێین و ئەو خواردنانە دەخۆین کە حەزمان لێیەتی".