Eşref Musa,Ömer Koparan,123
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای نیشتمانیی سووریا كه پشتیوانی سوپای توركیا ده‌كات له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا تاكو ئێستا، ٩٣ سه‌ربازی لێ شه‌هید بووه و ٣٥٧ سه‌ربازی دیكه‌یشی برینداربوون.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌رده‌وامه كه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا له لایه‌ن سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانیی سووریا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ده‌ستی پێكردووه.
له‌و میانه‌دا سوپای نیشتمانیی سووریا به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و پشكنینی تونێڵه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و تاكو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبیان پووچه‌ڵكردۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تاكو ئێستا، ٩٣ سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا شه‌هید بووه و ٣٥٧ سه‌ربازی دیكه‌یشی برینداربوون.