Ramal Abdullah Mahmood
27 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2017
لە ئوستراڵیا یەکەم بەربانگی رەمەزانی ئەمساڵ کرایەوە.
موسوڵمانانی ئوستراڵیا دوای ١١ کاتژمێر و ٢٠ خوولەک لە بەڕۆژووبوون، یەکەمین بەربانگی رەمەزانی ئەمساڵیان کردەوە.
مامۆستای ئایینی، تەیب یاپیجی کە یەکێکە لە پێشنوێژانی مزگەوتی میادۆو هایتس لە مێلبۆرن لەگەڵ خێزانەکەی خوانی بەربانگیان بۆ دراوسێکانیان رێکخست. دوای بانگی مەغریب و خوێندنی نزای بەربانگ یەکەم خوانی بەربانگیان خوارد و بە نزای رۆزی کۆتاییان پێهێنا.
یاپیجی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە یەکەمین خوانی بەربانگ لەگەڵ هاوسێ و هاوڕێکانیان بووەتە هۆی شادومانیان، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە رۆژووگرتن و بەربانگکردنەوە لە تەراوگە زۆر واتادارە.
یاپیجی گوتیشی: "هەموو جیهان دوای ئێمە بەربانگ دەکەنەوە، داواکارین خوای گەورە رۆژووەکانمان قبوڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزە بەخۆشی بەسەر بەرین".
ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک ئوستراڵیا، فیجی، نیوزلەندا و ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە دوورگەکانی زەریای هێمن، یەکەم شوێن بوون کە بەرۆژووبوون و بەربانگیان کردەوە.