Mazın Asad
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
لە چوارچێوەی کەمپینی "مووسڵیش نیشتمانی تۆیە" لەلایەن مانگی سووری تورکی، کاروانێکی بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل تێپەڕ بوو.
مانگی سووری تورکی بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە دوای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لە داعش، کەمپینێکی لە ژێر ناونیشانی "مووسڵیش نیشتمانی تۆیە" دەست پێکرد و توانرا٢٠ بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی کۆبکرێتەوە و لە شارۆچکەی سلۆپی گەیشتە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل.
سەرپەرشتیاری ھاوکارییە مرۆییەکان لە مانگی سووری تورکی ئیلھان ئایدۆغان لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان، ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ھاوکارییە مرۆییانە بە کەمپەکانی ھەولێر دەگەیەنن و گوتیشی: "مانگی سووری تورکی ٤٠٠ بارھەڵگر ھاوکاری رەوانە دەکات".
دواتر بارھەڵگرەکان بۆ سنووری ھەرێمی کوردستان تێپەڕ بوون.