İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
مووش - AA
لە پارێزگای مووش کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی ئاژەڵداری لە تورکیا، ئاژەڵداران دەستیان بە لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لەناو بەفردا کردووە.
دانیشتوانی گوندی یوکاری یۆنگالیی، تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانیان پیشەی ئاژەڵدارییە و وێڕای سەختی کەشوهەوای ناوچەکە بەردەوامن لە گرنگیدان و بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان، رۆژانە بەو گزرەیەی کە بۆ ئاژەڵەکانیانیان بڕیوە، لەسەر زەوی بە بەفر داپۆشراوی گوندەکە ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە بە ناوی سولەیمان ئاسڵان باسی لەوە کرد کە پیشەی ئاژەڵداری لە زستاندا سەختتر دەبێت و پێویستە وێڕای سەرمای لەڕاددەبەدەری ناوچەکە گرنگی بە ئاژەڵەکانیان بدەن.
سولەیمان ئاسڵان، ئاماژەی بەوەش دا کە بە درێژایی شەش مانگی ساڵ بەفر گوندەکەیان دادەپۆشێت و گوتی: "دوو رۆژە بەبەردەوامی بەفر دەبارێت. بەیانی کە لە خەو هەڵدەستین، بەفری بەردەم تەویلەکە دەشێلین و گزرەکەی لەسەر دادەنێین. رۆژانە دوو جار بەم شێوەیە ئالیک دەدەینە ئاژەلەكانمان. ١٥ ئاژەڵداری گوندەکە لە وەرزی زستاندا بەرەو ناوچە گەرمەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، کۆچ دەکەن. لەوەڕاندنی ئاژەڵ لەناو بەفردا بەدرێژایی شەش مانگ، کارێکی سەختە. ئێمەش بەهۆی سارد و سەرمای گوندەکەمانەوە زۆر ماندوو دەبین".