16 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2020
مووش – AA
ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانە، کەچی هێشتا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر رێگای ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌و ئاوایی و گوندانه‌ی کە ده‌كه‌ونه ده‌ورووبه‌ری چیای كورتیك كه دوو هه‌زار و ٦٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌فریان ١٠ مه‌تر لەسەر كه‌ڵه‌كه بووه.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئامێره‌كانیانه‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر رێگای ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌و ٢٢ ئاوایی و نۆ گونده‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ورووبه‌ری چیای كورتیك.
مه‌ودای رێگاكه ٢٢ كیلۆمه‌تره و تیمه‌كان ده‌توانن له رۆژێكدا، بە درێژایی٤٠٠ مه‌تر به‌فری كه‌ڵه‌كه بوو، رابماڵن كه له هه‌ندێك شوێن تاكو ١٠ مه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه.