Ali İhsan Öztürk
19 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2020
وان-AA
دوورگەی ئاکدەمار کە یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی سەربە پارێزگای وان لەئێستادا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە.
ئەم دوورگەیە لە وەرزی زستاندا بە بەفر دادەپۆشرێت و لە وەرزی بەهاریشدا پشکوتنی چرۆی داری بادەم لە پاڵ رەنگی شینی دەریاچەی وان و ئاسمانی ساماڵدا دیمەنێکی سەرنجڕاکێش دروست دەکەن.
لەئێستاشدا کە دەستپێکی وەرزی بەهارە چرۆی دار بادەم دوورگەکەی رازاندوەتەوە و دیمەنێکی دڵڕفێنی وەرگرتووە، بەشێکی وێنەگران دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە پارێزگای وان دەتوانن بچنە دوورگەی ئاکدەمار و وێنەی ئەم دیمەنە بێهاوتایە بگرن.