Zafer Tayfur
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
وان – AA
له چوار خاڵی جیاواز له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌كانی ئهسهنیاماچ و سوئاڵتی، به‌فر هه‌ره‌سی هێنا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له چوار خاڵدا له ناوچه‌ی ده‌ره‌بۆیو به‌فر هه‌ره‌سی هێنا، رێگای ناوچه‌كانی ئهسهنیاماچ و سوئاڵتی داخران كه ٦٠ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی باشكالهوه دوورن.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ راماڵینی به‌فره‌كه و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
موختاری ناوچه‌ی ئهسهنیاماچ، ئایهان كۆركماز رایگه‌یاند، هه‌ره‌سهێنانی به‌فر زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و گوتی: "له چوار خاڵ به‌فر هه‌ره‌سی هێناوه، سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. ته‌نها ژماره‌یه‌ك ستوونی كاره‌با ده‌رهاتوون. تیمه‌كانی گه‌وره‌شاره‌وانی وان و شاره‌وانی باشكاله به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا. زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین".