Mesut Varol
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2019
وان - AA
پارێزگای وان، ئاشكرایكرد ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له قه‌ده‌غه‌كردنی لێدانی گۆرانی كوردی له ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌كه‌ن، دوورن له راستییه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن پارێزگاكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌ژماره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن پارێزگای وانه‌وه لێدانی گۆرانی توركی له ئاهه‌نگه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كراوه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه درووستده‌كه‌ن و بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ن كه به كه‌شی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه، ناڕه‌حه‌تن. قه‌ده‌غه‌كردنی گۆرانی كوردی یان زمان و دیالێكتی دیكه بوونی نییه. له‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه به‌رێز پارێزگارمان به‌شداریی تێدا كردووه، گۆرانی كوردی و به دیالێكتی دیكه‌ش گوتراون و هه‌ڵپه‌ڕكێ كراوه. هه‌ر بۆیه‌ش گه‌له‌كه‌مان، هه‌ر وه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی، بۆ له‌مه‌ودواش به ئاره‌زووی دڵ، ده‌توانێت ئاهه‌نگه‌كانی رێكبخات. هاووڵاتییانیشمان هیچ نرخێك بۆ ئه‌م جۆره هه‌واڵه نیازخراپ و بێ بنه‌مایانه دانانێن".